zagros news agency

حکومەتی سعودیە کار لە بواری زیرەکی دەستکرد دەکات

 

حکومەتی سعودیە بەنیازە سندوقێک بە بڕی نزیکەی (40) ملیار دۆلار بۆ وەبەرهێنان لە بواری زیرەکی دەستکرد دروست بکات نوێنەرانی سندوقی وەبەرهێنانی گشتی سعودیە ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکی (Andreessen Horowitz) و چەند کۆمپانیایەکی دیکە تاوتوێ کردووە هەر لە گفتوگۆکاندا تاوتوێی کردنەوەی ئۆفیسێکی سەرەکی و گەورەی کۆمپانیا ئەمریکییەکە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە کراوە و پێدەچێت لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا سعودیە دەست بە کار کردن بکات لەم بارەیەوە نوێنەرانی سعودیە دەیانەوێت پشتگیری لە چەند کۆمپانیایەکی نوێ بکەن کە پەیوەندییان بە زیرەکی دەستکردەوە هەیە لە نێویاندا کۆمپانیای درووستکردنی چیپ و چەند کۆمپانیایەکی دیکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاری ئاسیان كرید میراج پشتگیری سیستەمی ئایۆس دەکات

سەڵاح

Nothing وەشانی 3.0 بەردەست کرد بۆ بەکارهينەرانی

یاسین

کۆمپانیای Google تایبەتمەندی جیمینای زیاد دەکات

یاسین