کۆمپانیای مێتا لە کۆنفرانسی سالانەی خۆیدا بەناوی (Meta Connect) لەم کۆنفرانسەدا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مێتا مارک زوکەربێرگ ژمارەیەک چاویلکەی نوێی ڕاگەیاند کەبە ژیری دەستکرد بەهێزکراون بە ناوی (Meta Ray Ban Display) کە یەکەم چاویلەکەیە پشتگیری لە تێکڕای نوێبوونەوەی (90) هێرتز دەکات و باندی (Meta Neural Band) لەگەڵە کە دەتوانی کۆنترۆڵی چاویلکەکەی پێ بکەیت

