کۆمپانیای Razer لە کۆنگرەی CES 2026 هێدسێتێکی نوێ بە شێوەی بیرۆکە (Concept) پیشاندا کە کامێرای لە نێودا جێگیر کراوە و لەگەڵ زیرەکی دەستکرد (AI) تێهەڵکێش کراوە.
ئەم هێدسێتە دەتوانێت چەندین کاری جیاواز ئەنجام بدات و بە شێوەیەک کار دەکات کە نزیکە لە کارکردنی چاویلکەی زیرەک، وەک تێبینینی ژینگە، فەرمان و یارمەتیدانی زیرەکی بۆ بەکارهێنەر.تا ئێستا ئەم بەرهەمە تەنها وەک بیرۆکە نیشان دراوە و هیچ بڕیارێکی فەرمی نیە.

