zagros news agency

مایکرۆسۆفت تایبەتمەندی Recall بۆ دۆزینەوەی وێنە و فایلەکان بەردەست دەکات 

 

کۆمپانیای (Microsoft) وەشانی نوێی تایبەتمەندی (Recall) بۆ سیستەمی ویندۆز ڕاگەیاند. کە ئەم تەکنەلۆژیایە کە پشت بە ژیری دەستکردی ناوخۆیی (On-device\ AI) دەبەستێت، ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات بە زمانی ئاسایی و قسەکردن بەدوای هەر شتێکدا بگەڕێت کە پێشتر لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەی بینوێتی هەروەها جیاواز لە گەڕانی ئاسایی ئەوەیە وەسفی ناوەڕۆکی وێنەکان دەکات. بۆ نموونە، ئەگەر تۆ بەدوای وێنەیەکدا بگەڕێیت کە ساڵێک لەمەوبەر لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەیەک ناوەکەی دەنوسیت و تەنها دەڵێیت:(ئەو وێنەیەم بۆ بدۆزەرەوە کە ستیل و شێوەی بەمشێوەیە یان ئەم شتانەی تێدابوو) سیستەمەکە دەستبەجێ ئەو ساتەت بۆ دەهێنێتەوە کە وێنەکەت تێدا بینیوە.

 

تایبەتمەندییەکان:

 

* گەڕان بە قسەکردن: دەتوانیت تەنها بڵێیت “ئەو وێنەیەم بۆ بدۆزەرەوە کە ئۆتۆمبێلێکی سپی تێدابوو”، ویندۆز دەستبەجێ بۆت دەدۆزێتەوە.

* شریتی کات (Timeline): گەڕانەوە بۆ دواوە بۆ بینینی ئەو کارانەی چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا ئەنجامت داون.

* ئاسایش: هەموو زانیارییەکان لەناو کۆمپیوتەرەکەت دەمێننەوە و ناچنە دەرەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا رێگە بە فەرمانبەرانی فیدراڵی دەدات بۆ ئەوەی ئەپی تیک تۆک بەکاربهێنن

یاسین

ئەپی Telegram بە شەشەم ئەپ دێت لە جیهاندا

یاسین

کۆمپانیای Nothing مۆبایلێکی نوێی نمایش دەکات

یاسین