zagros news agency

تیلیگرام وەشانێکی نوێی تێکەل بە AI بەردەست کرد

تێلەگرام جارێکی تر پێگەی خۆی وەک داهێنەرترین ئەپی نامەگۆڕینەوە دووپاتکردەوە و لە نوێترین وەشانیدا کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوازەی ناساند. ئەم نوێکارییانە تەنها گۆڕانکاری ڕووکەش نین، بەڵکو بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد (AI) و ئامرازە پیشەییەکان دەهێننە ناو وردەکارییەکانی پەیوەندیکردنی ڕۆژانە.

گرنگترین تایبەتمەندییە نوێیەکانی تێلەگرام:

*دەستکاریکەری دەق (AI): زیادکردنی ژیریی دەستکرد بۆ چاککردنی هەڵەی ڕێزمانی، وەرگێڕان، و گۆڕینی ستایلی نووسین (فەرمی یان کورت) تەنها بە یەک کرتە.

*شۆڕش لە ڕاپرسییەکان: ڕێگەدان بە بەکارهێنانی وێنە و ڤیدیۆ لەناو ڕاپرسی، دانانی کات (Timer)، و پێشنیارکردنی بژاردەی نوێ لەلایەن بەشداربووانەوە.

* پشتگیری وێنەی جوڵاو:کاراکردنی تایبەتمەندی (Live Photos) بۆ ئایفۆن و ئەندرۆید بە شێوازی جیاوازی لێدان وەک (Loop) و (Bounce).

*دروستکردنی بۆت بە AI:توانای دروستکردنی بۆتی تایبەت بەبێ پێویستی بە زانینی کۆدنووسین، لە ڕێگەی ئامرازە نوێیەکانی ژیریی دەستکردەوە.

*سکانەری بەڵگەنامە (iOS):سکانکردنی کاغەز و بەڵگەنامەکان ڕاستەوخۆ لەناو ئەپەکە و گۆڕینیان بۆ یەک پەڕگەی PDF بە کوالێتی بەرز.

*ئاگادارکردنەوەی ئاسایش:دەرکەوتنی نیشانەی هۆشداری لەسەر پڕۆفایلی ئەو کەسانەی ئەپی نافەرمی (Third-party) بەکاردەهێنن بۆ پاراستنی تایبەتمەندی ئەوانی تر.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

تورکیا دەستی بەسەر گەورەترین باری مادە‌ی هۆشبەردا گرت

سەڵاح