zagros news agency

عێراق پلانی گواستنەوەی زیارەتکارانی بۆ عاشورا و ئەربەعین ڕاگەیاند

‎وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18-6-2026، تەواوبوونی چەند پلانێکی کارپێکردنی تایبەت بە گواستنەوەی زیارەتکارانی لە عاشورا و چلەی ئیمام حسێن ڕاگەیاند. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دامەزراوە حکومییەکان، مەزارگە پیرۆزەکان، و دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان بەردەوامن لە ئامادەکارییەکانیان بۆ پێشوازیکردن لە ملیۆنان زیارەتکار کە چاوەڕوان دەکرێت ڕوو لە شارەکانی کەربەلا و نەجەف بکەن.
‎
‎​ وەزارەتی گواستنەوە ڕاگەیاندووە، کۆمپانیای گشتی هێڵە ئاسنینەکانی عێراق لە ڕێگەی کارپێکردنی گەشتی ڕێکخراوەوە بەشدار دەبێت لە گواستنەوەی زیارەتکاران لە نێوان پارێزگاکانی باشوور، بەغدا و کەربەلا، ئەمەش بە بەکارهێنانی 12 شەمەندەفەری جۆری DMU، لەگەڵ دوو شەمەندەفەری ئاوەدانکردنەوە و دوو شەمەندەفەری دروستکراوی تورکیا.
‎
‎​بەپێی پلانەکە، گەشتەکان لە وێستگەی شەمەندەفەری فەیحای بەسرەوە دەستپێدەکەن و بە پارێزگاکانی باشووردا تێپەڕدەبن تا دەگەنە وێستگەی کەربەلا، ئەمە جگە لە هێڵی بەغدا – کەربەلا، لەگەڵ دابینکردنی خزمەتگوزاری پێشوازیکردن و ڕێنماییکردن لەناو وێستگەکانی بەسرە، پارێزگاکانی باشوور، بەغدا و کەربەلا.
‎
‎​چوار تەوەری سەرەکی بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی
‎​هاوکات کۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت، پلانێکی کارپێکردنی داناوە کە پشت بە چوار تەوەری سەرەکی دەبەستێت، کە بریتین لە هێڵەکانی:
‎​کەربەلا – نەجەف – خان النصف
‎​کەربەلا – بەغداد
‎​کەربەلا – پارێزگاکانی ناوەڕاست و باکوور
‎​کەربەلا – حللە و حسێنیە
‎​ئەم پلانە بە ئامانجی مسۆگەرکردنی نەرمیی جووڵەی گواستنەوە و کەمکردنەوەی جەنجاڵی هاتوچۆ لە ماوەی زیارەتەکەدا داڕێژراوە، و سەرجەم کارمەندانی مەیدانی و کارگێڕی بە سیستمی سێ شەفت بەدرێژایی 24 کاتژمێر لە گەراج و بڕینە سەرەکی و لاوەکییەکاندا کاردەکەن، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ.
‎

‎​زیارەتی عاشورا لە شاری کەربەلا یەکێکە لە دیارترین بۆنە ئاینییەکانی شیعە مەزهەب، کە تێیدا یادی ڕووداوی شەهیدبوونی ئیمام حسێنی کوڕی عەلی و ئەهلی بەیت و هاوەڵەکانی دەکرێتەوە.
‎
‎​

هەواڵی پەیوەندیدار

لاڤرۆڤ و عێراقچی جەخت لە چارەسەری دیپلۆماسییانەی قەیرانی ئەتۆمی دەکەنەوە

یاسین

ئیلین بۆرستین دڵخۆشە لە 93 ساڵیدا لە نواندن بەردەوامە

ART

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

یاسین