zagros news agency

شەهباز شەریف سەردانەکەی بۆ سویسرا هەڵوەشاندەوە

 

‎ میدیاکانی پاکستان بڵاویانکردەوە، کە شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، سەردانە فەرمییەکەی بۆ وڵاتی سویسرا هەڵوەشاندووەتەوە، ئەمەش تەنها چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی دانوستانە چاوەڕوانکراوەکانی نێوان تاران و واشنتن کە بڕیارە سبەی هەینی بەڕێوەبچێت.

‎​تەلەفزیۆنی فەرمی پاکستان ڕایگەیاند: “سەردانە بڕیاردراوەکەی سەرۆک وەزیران شەهباز شەریف بۆ سویسرا بەبێ دیاریکردنی هیچ هۆکارێک هەڵوەشێندراوەتەوە، و لەبری ئەو، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی پاکستان نوێنەرایەتی وڵاتەکەی لە کۆبوونەوەکەی سویسرادا دەکات.” ئاماژەی بەوەش کردووە کە دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە جیاواز دەستپێدەکەن.

‎​کۆبوونەوەی لوتکە لە هاوینەهەواری “بۆرگنبستۆک”
‎​لای خۆیەوە، وەزارەتی دەرەوەی سویسرا پشتڕاستی کردەوە کە سبەی هەینی، دانوستانە سەرەتاییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە هاوینەهەواری شاخاویی “بۆرگنبستۆک” بەڕێوەدەچێت. ئەم کۆبوونەوەیەش دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاگربرەستی نێوان تاران و واشنتن دێت.

‎​وەزارەتی دەرەوەی سویسرا لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی “ڕۆیتەرز” بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە:
‎​”تاوەکو ئێستا پلانەکە وەک خۆیەتی بۆ سازدانی کۆبوونەوەکەی سبەی نێوان ئەمریکا و ئێران، بە ئامادەبوونی هەردوو وڵاتی نێوەندگیر (پاکستان و قەتەر) و چەند وڵاتێکی دیکەی پەیوەندیدار، بە مەبەستی ئەنجامدانی دانوستانی سەرەتایی لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە.”

‎​ئەم پێشهاتانە دوای ئەوە دێن کە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران، لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد. بەپێی یاداشتەکە:
‎​کۆماری ئیسلامی ئێران: پابەند دەبێت بە کەمکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لە چوارچێوەی دانوستانەکانی داهاتوودا.
‎​ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: لە بەرامبەردا سزاکانی سەر ئێران هەڵدەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران دەڵێت خوازیاری “ڕێککەوتنێکی گشتگیرە” لەگەڵ ئەمریکا

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی پۆلەندا لە عێراق دەکات

سەڵاح

حەماس و فەتح لەسەر بەڕێوەبردنی كەرتی غەزە رێك كەوتن

سەڵاح