ڕوانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە ئەمڕۆ بەیانی هەوڵی کوشتنی سەرکردەیەکی حزبوڵای لوبنان لە شاری حەسکە درا.
لەم هەوڵەدا بۆمبێکی چێندراو لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا تەقیەوە و سەرکردەیەکی حزبوڵا بە توندی بریندار بوو و گەیندرایە نەخۆشخانەی حەسەکە.
بە پێی ئەم هەواڵەی ڕوانگەی سووریا سەرکردە بریندارەکەی حزبوڵا ناوی ئەیاد سالحە و لە ناوچەکە نوێنەری حزبوڵا و ئێرانە.
هەواڵی پێشوو