zagros news agency

ئاریانا گراندی بەنیازی دوورکەوتنەوەیە

گۆرانیبێژی ئەمریکی ئاریانا گراند بڕیاری دا تەنیا دوای کۆتایی هاتنی گەشتە هونەرییەکەی مانگی داهاتوو لە چاوی میدیاکان دوور بکەێتەوە.

نوێنەری هونەرمەندەکە ڕایدەگەیەنێت، گوشاری بەردەوام و سەرنجدانی جەماوەر بووەتە هۆی دروستبوونی بارودۆخێکی قورس بۆ ژیانی تایبەتی.

بەهۆی ئەم بڕیارەوە گراند لە بەشداریی لە شانۆگەریی Sunday in the Park with George کشایەوە کە بڕیار بوو لە هاوینی 2027 پێشان بدرێت.

شانۆگەرییەکە لە سەنتەری باربیکان لە لەندەن ئەنجام دەدرا و بڕیار بوو لەگەڵ جۆناسان بەیلی هاوبەشی بکات.

ئەم بڕیارە دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆ کلیپی Beetle لە 31ی تەممووز هات کە کاردانەوەی زۆری دروست کرد.

ڕەخنەگرانی هونەری لەو بڕوایەدان ئەکتەران لەژێر ئالنگاری زۆردان بەهۆی لێدوانە بەردەوامەکانی میدیاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Sinners” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داکۆتا جۆنسن و خۆشەویستەکەی جیابوونەوە

ART

بەرنامەیەکی بەڵگەیی لەبارەی عادل ئیمام بڵاودەکرێتەوە

ART