ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له شاری سلێمانی به‌شداری له رێوڕيسمی به‌خشینی خه‌ڵات به هونه‌رمه‌ند گه‌زیزه عومه‌ر كرد.
له وتارێكدا، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان جه‌ختی له‌سه‌ر ستراتیژی وه‌زاره‌ت بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر و ئه‌دیبانی كورد بۆ پێشخستنی زیاتری بواره جیاجیاكانی ژیانی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگ و كولتووری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی كرده‌وه.
ئاریان سه‌لاحه‌دین، وێڕای ئاماژه‌دان به خزمه‌تی ژنانی هونه‌رمه‌ند، ستایشی رۆڵ و پێگه‌ی كه‌سایه‌تی خاتوو گه‌زیزه عومه‌ری كرد، كه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ره‌چه‌شكێن بووه‌ته سه‌رمه‌شقی هونه‌رمه‌ندانی ئافره‌ت و نموونه‌یه‌كی باڵا، تا ئافره‌تانی كوردستان له بواری هونه‌ردا شوێنپێی هه‌ڵبگرن.
گوتیشی: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به چاوی بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته به‌رهه‌م و خزمه‌ته‌كانی هونه‌رمه‌ندانی ئافره‌ت له بواری هونه‌ر به گشتیی و خه‌رمانی خزمه‌ته‌كانی هونه‌رمه‌ند خاتوو گه‌زیزه عومه‌ر به تایبه‌تی، كه ژیانی خۆی ته‌رخانكردووه بۆ پێشخستنی رۆڵی ئافره‌تان و پشتیوانیكردنی پێگه‌یان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا.
رێوڕەسمی خه‌ڵاتكردنی هونه‌رمه‌ند گه‌زیزه عومه‌ر، له لایه‌ن ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و رۆشنبیری “كارۆ” ئاماده‌كرابوو و رۆژی سێشه‌ممه 30ی نیسانی 2024، له هۆڵی ته‌واری شاری سلێمانی، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی ئیداری، رۆشنبیر، هونه‌رمه‌ند و گرووپی هاوڕێیانی گه‌زیزه به‌ڕێوه‌چوو.
خولی شه‌شه‌می مه‌راسیمه‌كه له ژێر ناوی خولی “عه‌بدولڕه‌حیم ره‌حمی هه‌كاری” به‌ڕێوه‌چوو.

هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو