نووسه‌ر و ئه‌دیبی ناسراوی كورد كامیل نیزامه‌دین جه‌لال، ناسراو به كامیل ژیر، ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 90 ساڵیی له شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد.
كامیل ژیر، له 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 1934 لە سلێمانی لە دایکبووە. له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نییه‌وه خراوه‌ته به‌ر خوێندن و توانیویه‌تی به سه‌ركه‌وتووی كۆلیژی ماف له به‌غدا ته‌واو بكات.
بایه‌خی به فێربوونی زمان داوه و جگه له عه‌ره‌بی و فارسی، شاره‌زای زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و فه‌ره‌نسی بووه.
به هۆی خولیای بۆ هونه‌ر، ماوه‌ی ساڵێک لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان لە بەغدا، هونەری نواندن و دەرهێنانی خوێندووە. دوو بڕوانامەی لە بواری کارگێڕیدا لە لە بەغدا وەرگرتووە، سێ بڕوانامەی ڕێزلێنانی لە بواری ڕۆشنبیریدا وەرگرتووە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی: “کوردایەتی و جوانی”، “کوردایەتی و کۆمیدیای گەندەڵی”، “کوردایەتی بیر‌و بزاڤە”، “کوردایەتی و سەربەخۆیی”، “أفکار”، “کوردایەتی و دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ”، “هەڵبەستەکانی ژیر”، “گەورەپیاو”، “جوانی”، “کوردایەتی”، “نازەنین”، “ئافرەت و نوشتە”.
له بواری رۆژنامه‌گه‌ریشدا، كامیل ژیر له ساڵانی 1991 – 1993 سەرپەرشتیاری رۆژنامەی سەربەخۆیی ئۆرگانی پاسۆک بووە.
دوای ته‌مه‌نێك له خزمه‌تی فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیری كوردی، لە 30ـی نیسانی 2024 له شاری سلێمانی مامۆستا كامیل ژیر بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و دۆستانی مامۆستای كۆچكردوو ده‌كات و بۆ هه‌میشه دیاری و به‌رهه‌مه‌كانی له كتێبخانه‌ی كوردی و رۆڵی پێشه‌نگانه‌ی به نه‌مری ده‌مێننه‌وه.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو