zagros news agency

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا

“The Fall Guy” فیلمێکی نوێی سینەماییە و ئێستا لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا 10 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا، لە دوای نمایشکردنی لە چوار هەزار و دوو هۆڵی سینەماییدا و ئێستا داهاتی گەیشتووەتە 30 ملیۆن دۆلار.

پێشبینی دەکرێت ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سێ رۆژی نمایشکردنی، داهاتی بگاتە 28 ملیۆن دۆلار.

بودجەی بەرهەمهێنانی فیلمەکە 130 ملیۆن دۆلارە، ئەمەش داهاتێکی کەمە بۆ فیلمێک بەو بودجە زۆرە، داهاتێکی کەم لە یەکەم رۆژی نمایشکردنی بەدەستبێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی نوێی “The Lion King” لە سینەماکاندا

ART

جیمس کامیرۆن بەرگری لە “ناخۆشترین کۆتایی” فیلمێک دەکات

ART

ئەلیک باڵدوین لەنێوان قەیرانی دەروونی و جەنگی دادگادا

ART