فیلمی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە لە 21 ئاب لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 960 ملیۆن و 428 دۆلاری ئەمریکییە.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 329 ملیۆن و 862 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 630 ملیۆن و 566 هەزار دۆلارە.
ماوەی فیلمەکە سێ کاتژمێرە و بەرهەمەی کۆمپانیای یونیڤێرساڵ پیکچەرزە و باس لە زانای فیزایی جی رۆبێرت ئۆپنهاوەر دەکات کە توانی گەشە بە بۆمبی ئەتۆمی بدات و لە رێگەی دوو بۆمبەوە 200 هەزار کەس لە هیرۆشیما و ناکازاکی گیانیان لەدەستدا.
فیلمەکە لە دەرهێنانی کریستۆڤەر نۆلانە و هەریەک ل کیلیان مۆرڤی و رامی مالیک رۆڵی تێدا دەگێڕن.
هەواڵی داهاتوو