ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان هونه‌رمه‌ند به‌یان بۆمبا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ سلێمانی، سه‌ردانی ماڵی خانمە هونه‌رمه‌ند به‌یان بۆمبای كرد و له‌ هه‌واڵی ته‌ندروستی پرسی.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، وێڕای نرخاندنی رۆڵی هونه‌رمه‌ند به‌یان بۆمبا له‌ كایه‌ی هونه‌ری كوردی، ستایشی خزمه‌ته‌كانی كرد له‌ بواری شانۆ و دراما و نواندندا.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان پشتیوانی وه‌زاره‌تی بۆ هونه‌رمه‌ند و سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌ گشتیی و هونه‌رمه‌ندانی ژن به‌ تایبه‌ت دووپاتكرده‌وه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتن و ته‌ندروستی باشتری بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART