ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

فیلمی “Madame Web” لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە لە 14ـی شوباتی 2024ـەوە لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا گەیشتووەتە 110 ملیۆن و 256 هەزار دۆلار.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 53 ملیۆن و 546 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 56 ملیۆن و 444 هەزار دۆلارە.

لە دوای نمایشکردنی فیلمەکە، رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە و یەکێک لە رەخنەگران لەبارەیەوە گوتی، رەنگە خراپترین فیلمی گاڵتەجاری بێت، بینیبێتم.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 3

hakar herki

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART

عه‌باس غه‌زالی: دکتۆر محەمەد عەلی سوڵتانی لە کۆمەڵگەی زانستیی کوردستاندا جێگەیەکی تایبەتی هەیە

ART