zagros news agency

كۆمەڵە شیعری “نهێنییەكانی ناو جانتای شاعیرێك” بڵاوكرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، رێوڕەسـێکدا بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی كۆمەڵە شیعری “نهێنییەكانی ناو جانتای شاعیرێك” بۆ شاعیر ئیبراهیم هەورامانی سازكرد.

لە رێوڕەسمەکەدا، د. ئیبراهیم حاجی باسێكی لە بارەی ئەزموونی شیعری و شێوازی نوسینی شاعیر پێشكەشکرد.

ئیبراهیم هەورامانی شاعیر، چەند کۆپلەشیعرێکی پێشكەشكرد و بە واژووی خۆی چاپی بەرهەمەكەی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.

کۆڕی ناساندنی ئەو بەرهەمە ئەدەبییە لە لایەن نووسەرو وەرگێڕ مەسعود بابایی، بەڕێوەبرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەبۆنەی ساڵی نوێوە ئالین گۆرانییەک بە سریانی بڵاودەکاتەوە

ART

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە ئور مێژووی پیاوسالاریی ڕەها بەتاڵ دەکاتەوە

ART

پارێزگاری هەولێر سەردانی هونەرمەند محەممەد عەزیزی کرد

ART