ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زانا و مێژوونووس بنیامین حەداد کۆچی دواییکرد

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سریانی پرسە و سەرەخۆشى خۆى بۆ کۆچى دوایى زانا و مێژوونووس بنیامین حەداد رادەگەیەنێت، کە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024 بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای دهۆک، کۆچی دوایی کرد.

بەنوێنەرایەتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەری گشتی و فەرمانبەرانی، سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەی خۆی ئاراستەی خانەوادە و هەوادارانى ئەدەبی سریانی دەکات بۆ لەدەستدانی زانا و نووسەر و شاعیر و مێژوونووس بنيامين حەداد.

بنیامین میخا یوسف حەداد، لە ساڵی 1931 لە ئەلقوش لەدایک بووە، لە بواری زمانی بەراوردکاریدا کاری کردووە، حەزی لە مێژوو و کولتوور و فۆلکلۆر بووە و لە بوارى ئەدەبییدا بە هەردوو زمانی سریانی و عەرەبی نووسیویەتی.

زیاتر لە بیست کتێب و نامیلکە و بڵاوکراوەی هەیە لە بوارەکانی: کولتوور، کاروباری نێودەوڵەتی، شیعر، وەرگێڕان و لێکۆڵینەوەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

ژمارەیەک ئامێری میوزیک بۆ تیپی میوزیکی باڵامبۆ دابین دەکرێت

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART