zagros news agency

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

فیلمی “Madame Web” لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە لە 14ـی شوباتی 2024ـەوە لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا گەیشتووەتە 100 ملیۆن و 256 هەزار دۆلار.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 43 ملیۆن و 817 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 56 ملیۆن و 481 هەزار دۆلارە.

لە دوای نمایشکردنی فیلمەکە، رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە و یەکێک لە رەخنەگران لەبارەیەوە گوتی، رەنگە خراپترین فیلمی گاڵتەجاری بێت، بینیبێتم.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕانەوەی فیلمی “The Devil Wears Prada” دوای 20 ساڵ

ART

“Only Murders in the Building” بۆ وەرزی شەشەم نوێکرایەوە

ART

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART