ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

روونكردنه‌وه‌یه‌ك لە وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان لەبارەی داخستنی سێ کەناڵی نێوخۆیی

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، رەتیكردەوە هیچ كەناڵێك لە لایەن وەزارەتەوە پەخشی راگیرا بێت و رایگەیاند، ئەو كەناڵانەی مۆڵەتی كاركردنیان نییە، كۆمپانیاكانی پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان، پەخشیان راگرتوون، تا ئەو كاتەی مۆڵەت وەردەگرن، یان مۆڵەتەكانیان نوێ دەكەنەوە.

دەقی روونكردنەوەكە:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ سەر بە وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، بڕیاری داخستنی هیچ كه‌ناڵێكی نه‌داوه‌.

بۆ ئاگاداری و زانینی گشت لایه‌ك، بۆ په‌خشكردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان، له‌ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی فریكوێنسی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان مۆڵه‌تی كاركردنی به‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك داوه‌، وه‌كوو وه‌زاره‌ت داوامان له‌ كۆمپانیاكانی بواری په‌خشكردنه‌وه‌ كردووه‌، نابێ هیچ كه‌ناڵێكی ناوخۆیی به‌بێ مۆڵه‌ت په‌خش بكات.

هه‌ر كه‌ناڵێك ئێستها گه‌ر په‌خشه‌كه‌ی له‌ سێرڤه‌ری خزمه‌تگوزاریی كۆمپانیاكان ده‌رهاتبێ، دیاره‌ مۆڵه‌تی نییه،‌ یان مۆڵه‌تی نه‌بووه‌.

گه‌ر هه‌ر كه‌ناڵێك مۆڵه‌تی هه‌یه‌ و گرفتی یاسایی نییه‌، با په‌یوه‌ندیی به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه‌ بكات تا كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 3

hakar herki

وەزیری رۆشنبیری و لاوان بۆ ستافی فیلمی “تاكە رێگا”: پشتیوانتانین

ART

وەرزی دووەمی “Hellbound” بڵاودەکرێتەوە

ART