zagros news agency

زنجیرەیەك چالاكیی بە بۆنەی رۆژی جیهانیی گەنجانەوە سازکرا

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رۆژی جیهانیی لاواندا چەندین چالاكی جیای لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بە بەشداری بەرچاوی گەنجان رێكخست.

رۆژی 12ی ئابی 2024 هەموو ساڵێك تایبەتە بە رۆژی جیهانیی لاوان و ساڵانە لەو رۆژەدا وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان چالاكی جیاجیای تایبەت بە پێشخستنی توانا و بەهرەی لاوان و برەودان بە خولیاكانیان رێكدەخات.

ئەمساڵیش، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی لاوان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی لاوان لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ، راپەڕین، هەڵەبجە، گەرمیان و سۆران و ناوەندەکانی وەرزش و لاوانی سەر بە بەڕێوەبەراتی گشتیی لاوان لە شار و شارۆچکەکان، چالاکی جۆراوجۆری وەرزشی، هونەری، رۆشنبیری، کۆڕ و سیمیناری جیاجیای سازكرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بیۆنسێ و ئامادەبوونی نهێنی لە سوپەربۆڵ

ART

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

مارگۆت ڕۆبی و وەرچەرخانی گەورە لە “I, Tonya”

ART