zagros news agency

وەرزی چوارەمی “Bridgerton” بەرهەمدێت

تۆڕی نێتفلێکس بەرهەمهێنانی وەرزی چوارەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی “Bridgerton” راگەیاند.

وەرزی چوارەمی زنجیرەکە لە ستۆیۆیەک تۆمار دەکرێت کە بەم دواییە دروستکراوە. تێیدا بیناسازیی جۆرجی وەک خۆی دەخاتەڕوو.

بەرهەمهێنانی وەرزی چوارەمی زنجیرەکە، لە دوای سەرکەوتنی وەرزی سێیەم و پێشوازی بینەران دێت.

ئەم بەرهەمە لە ریزبەندی دەیەمی ئەو تۆڕە دێت بۆ پڕبینەرترین بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکراونەتەوە و زیاتر لە 91 ملیۆن بینەری هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جیابوونەوەی کتوپڕی جەیمی کینگ و ئۆستن سۆسا

ART

رەخنەگران ستایشی فیلمی “Wicked: For Good” دەکەن

ART

داهاتی “The Flash” لە سینەماکاندا

ART