ئەکتەری جیهانی جۆنی دێپ لەگەڵ پێنیلۆپی کروز لە ڕێگەی فیلمی نوێی “Day Drinker” دەگەڕێتەوە سەر شاشەی سینەماکان و بەرهەمێکی پڕ لە نهێنی و ئالنگاری پێشکەش دەکەن.
ئەم کارە سینەماییە کە لە دەرهێنانی مارک وێبە، بەشداری ئەکتەری لاو مادلین کلاینیش لەخۆدەگرێت و چیرۆکی خزمەتکارێکی گەنجی سەر کەشتییەکی تایبەت دەگێڕێتەوە کە ڕووبەڕووی پیاوێکی نادیار دەبێتەوە و دەکەونە ناو بەسەرهاتێکی ئاڵۆز.
ئەم بەرهەمە چوارەمین هاوکاری هاوبەشی نێوان جۆنی دێپ و پێنیلۆپی کروزە پاش بەشدارییان لە فیلمەکانی “Blow” لە 2001 و “Pirates of the Caribbean: On Stranger Tides” لە 2011 و “Murder on the Orient Express” لە 2017.
کۆمپانیای بەرهەمهێنەر جەخت دەکاتەوە، بینەران لەبەردەم ڕووداوی پڕ لە ئالنگاری و لایەنی سەروو سروشتیدا دەبن.

