بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی “هەورامان لە نێوان بەرداشی ململانێکاندا” بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە لە باخچەی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت، لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە سیاسیی و رۆشنبیرییەکان بەڕێوەچوو.
لەو میانەیەدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە وتەیەکدا، وێڕای دەستخۆشی و دەربڕینی پێزانینی بۆ هەوڵەکانی نووسەر، هیوای خواست نووسەران و ڕۆشنبیرانی کورد زیاتر ئاوڕ لە دیوە ناڕۆشنەکانی مێژووی مەڵبەندە سەرەکییەکانی ژیار و شارستانییەت لە رابردووی دوور و نزیکی کوردستان بدەنەوە.
کتێبی “هەورامان لە نێوان بەرداشی ململانێکاندا” لە وەرگێڕان و ئامادەکردنی د. رەنجدەر محەمەد عەزیز، لە توێی بەرگێکی ناوازەدا چاپ کراوە.

هەواڵی داهاتوو