کەشناسی : نمە باران هەیە و دەگۆرێت بۆ تاوە باران و بروسکە
ئەمڕۆ دووشەممە 30– 9 – 2024
کەش/ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (( 2-1 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت بە (10 – 20 ) کم/ک
ئاراستەی با/ لەگۆراندایە
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8– 10 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی سێشەممە 1 – 10 – 2024
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. لەکاتەکانی شەودا لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری نمە باران هەیە کە هەندی کات دەگۆرێت بۆ تاوە باران و بروسکە. بە شێوەی بچربچر بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێ.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
خێراى با / لە سەر خۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20 ) کم/ک . هەندێ کات چاڵاک دەبێت بۆ 40 کم/ک بەتایبەتی لەناوچەکانی باشوور ی رۆژهەلاتی هەرێم (ناوچەکانی گەرمیان )
ئاراستەی با/ باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7– 9 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :34 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى
دهۆک : 36 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 38پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 35 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 19 پلەى سیلیزى
سۆران : 31 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 39 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 30- 9- 2024