zagros news agency

کتێبی “هەورامان لە نێو بەرداشی ململانێکاندا” ناسێندرا

بەئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کتێبی “هەورامان لە نێو بەرداشی ململانێکاندا” ناسێندرا.

رێوڕەسمی ناساندنی کتێبەکە لە هۆڵی کتێبخانەی زانکۆی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و رۆشنبیران بەڕێوەچوو.

کتێبی “هەورامان لەنێو بەرداشی ململانێکاندا” لە کۆکردنەوە و وەرگێڕانی پ.ی.د.رەنجدەر محەممەد عەزیز، باس لە مێژووی ململانێکانی قاجار و دەسەڵاتی پەهلەوی ئێران لە لایەک و شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا لە لایەکی دیکەوە دەکات.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان وەک نووسەری پێشەکی کتێبەکە، باسی لە کورتەیەک لە مێژووی هەورامان و هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکە و کاریگەری ململانێ سیاسییەکانی دەوڵەتی قاجار و پەهلەوی و ئینگلیز لەسەر ژیانی خەڵک و میرو سانەکانی ناوچەکە کرد و گرنگی ئەم کتێبەی بۆ ئامادەبووان روونکردەوە، کە چۆن ئامادەکار توانیویەتی بەسەلیقەی ورد لەناو دۆسییە گرنگەکانی بەریتانیا بیاندۆزێتەوە و پێشکەش خوێنەرانی کوردیان بکات تا دیوی راستەقینەی رووداوەکان بۆ هەمووان ئاشکرابێت.

پاشان د. رەنجدەر محەممەد عەزیز کورتەیەکی لە دووتوێی کتێبەکە خستەڕوو، لەکۆتاییدا کتێبەکە بە واژووی ئامادەکار و وەرگێڕ بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێوڕەسمی رێزلێنان لە تەڵعەت عارف عوزێری بەڕێوەچوو

ART

سەرۆکی ئەمریکا میدالیای ئازادی دەبەخشێتە دێنزڵ واشنتن

ART

داهاتی فیلمی “Avatar” گەیشتە ملیارێک و 91 ملیۆن دۆلار

ART