zagros news agency

لە ئێران ئاخرین یاسای حیجابی زۆرەملی بەر لە جێبەجێ کردن هەڵپەسێردرا

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران یاسای حیجابی بەر لە جێبەجێ‌کردنی هەڵپەسارد.
بڕیار بوو ڕۆژی سێزدەی ئەم مانگە یاسایەک بە ناوی یاسای حیجاب لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە بۆ جێبەجێکرانی ڕەوانەی دامەزراوە حکوومییەکان بکرێت، بەڵام ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا یاساکە هەڵپەسێردراوە.
جێگری سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی سەرۆککۆمار وەک سەرۆکی دەستەڵاتی جێبەجێکار ئامادە نەبوو یاساکە واژوو و جێبەجێ بکات، بڕیاردان لەسەر ئەم یاسایەی بە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی سپاردووە.
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیش ئێستا یاساکەی ڕاگرتەوە.
ئەم یاسایە کۆمەڵێک ڕێکاری سزادانی بۆ ئەو ئافرەتانە لەبەبەرچاو گرتبوو گوێ بە پۆلیسی پاراستانی ڕووپۆش نادن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بەبۆنەی(٧٣) ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و لاوان

سەڵاح

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مۆلیده‌یه‌كی كاره‌باوه‌ ژماره‌یه‌ك ماڵ له‌ پارێزگای زیقار سووتان

سەڵاح

مان سیتی بردنەوەیەکی گەورەی بەسەر لیڤەربوڵ بەدەستهـێـنا

یاسین