zagros news agency

‎کۆتایی مۆڵەتی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران و ترسی گەڕانەوەی ئاڵۆزییەکان

ماوەی کاتی دیاریکراو لە یاداشتی تێگەیشتنەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران کەمێک ماوە بۆ کۆتایی هاتن، لە کاتێکدا هێشتا چارەنووسی ڕێککەوتنەکە لە نێوان گفتوگۆ و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکاندا ماوەتەوە.

ئەم یاداشتە کە پێشبینی دەکرا ڕێگا بۆ ڕێککەوتنێکی فراوانتر لەسەر بابەتە گرنگەکانی نێوان واشنگتن و تاران بکاتەوە، لە پرۆگرامی ناوکی و سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا تا داهاتووی هاتوچۆی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز، ئێستا خۆی بووەتە بابەتی گومان و نادیاری.

لە ڕۆژە کۆتاییەکانی مۆڵەتەکەدا، نیشانەکانی پاشەکشە و زیادبوونی ئاڵۆزییەکان دەرکەوتوون. تاران بە ناڕەزایی لە هەوڵی واشنگتن بۆ دروستکردنی ڕێڕەوی دەریایی جێگرەوە، تەنگەی هورمزی داخست، لە بەرامبەردا ئەمریکاش گەڕاندنەوەی محاصەرەی دەریایی ڕاگەیاند.

لەگەڵ کەمبوونەوەی کات و زیادبوونی هەنگاوە دوولایەنەکان، یاداشتەکە بەرەو ساتێکی گرنگ دەچێت؛ ساتێک کە دەتوانێت یان بۆ ماوەیەکی تر بوار بۆ گفتوگۆ دروست بکات، یان پەنجەرەی تێگەیشتن دابخات و ڕێگا بۆ قۆناغێکی نوێ لە ئاڵۆزییەکان بکاتەوە.

لە هەمان کاتدا، ئێران ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورەی ئابووریی بۆتەوە کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر ڕەوتی ڕووداوەکان دابنێت. سەرۆکی یەکەمی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران، محەممەدڕەزا عاریف، لەگەڵ ئەو بارودۆخەدا جەختی کردووەتەوە کە هەموو دامەزراوەکان دەبێت بەرەنگاری موجەی بەرزبوونەوەی نرخەکان ببنەوە و هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی هەڵاوسان بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕێکی ئێرانی: ناردنی فڕۆکە سووتەمەنیگوزەرەکانی ئەمریکا بۆ کەنداو پەیامی ئەگەری هێرشە بۆ سەر ئێران

یاسین

وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ شاندێکی ئیسرائیل کۆبووەوە

دڵشاد

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی حەمەی عەزیز

یاسین