zagros news agency

رێژەی سەوزایی لە هەولێر گەیشتۆتە سەرووی 20%

 

 

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لە خستنەڕووی ئاماری كار و پڕۆژەكانی بۆ ساڵی 2024، رایگەیاند لە ساڵی رابردوو 92 هەزار دار و 55 گوڵ لە شاری هەولێر چاندراون، ئێستا رێژەی سەوزایی شارەكە گەیشتۆتە 20،15%.
بەشێك لە كار و پڕۆژەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بۆ ساڵی 2024 بەمشێوەی خوارەوە بووە:-
1- (121) پڕۆژە ئەنجامدراوە بە گوژمەی (74) ملیار دینار کە بریتییە لە دروستکردنی شەقامی نوێ بە درێژی (237)کم لەگەڵ زیاتر لە (4 ملیۆن) مەتر سێجا کاری بڕین و پڕکردنەوە و تێکەڵەڕێژی.
2- بەرهەمهێنانی (15000) تەن قیڕ لە کارگەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بە مەبەستی چاککردنەوەی زیاتر لە (60،000)م2 لە چاڵ و شکستی شەقام.
3- چاندنی (92000) دار لەگەڵ (55000) گوڵ، بەمەش ڕێژەی سەوزایی لەم ساڵدا گەیشتۆتە (20،15٪)
لە شاری هەولێر .
4- چارەسەرکردن و کۆکردنەوەی ( 720،000) تەن خۆڵ و خاشاک بە گوژمەی 18 ملیار و 500 ملیۆن دینار.
5-  (9295) سەگی بێلانە کۆکراوەتەوە و چارەسەری پێویست کراوە .
6-  (1682) گرێبەستی بەکرێدانی (دوکان، گەراج، مارکێت) .
7-  (3500) کارتی زەوی گۆڕدراوە بۆ سەنەد .
8-  (515) باڵەخانە ڕێگەپێدانی دروستکردنی پێدراوە .
9-  (4574) خانوو ڕێگەپێدانی دروستکردنی پێدراوه .

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

دایان لاد، ئەکتەری ئەمریکی و پاڵێوراوی سێ جاری خەڵاتی ئۆسکار، لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لۆرا دێرن، کچەکەی، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، دایکی لە ماڵەکەی خۆی لە کالیفۆرنیا گیانی لەدەستداوە. لاد بە درێژایی حەوت دەیە لە کاری هونەریدا، بە رۆڵی ئافرەتە بەهێز و زیرەکەکان ناسرابوو کە کەسایەتیی ئاڵۆزیان هەبوو. ئەو لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە لەسەر شانۆ دەستی بە کارکردن کرد و دواتر لە فیلمەکاندا ناوبانگی دەرکرد. ئەو ئەکتەرە باڵابەرز و قژ زەردە لە چەندین فیلمی دیاردا بەشداری کردووە، لەوانە “White Lightning” ،”Wild at Heart” لە دەرهێنانی دەیڤد لینچ و “Citizen Ruth” . هەروەها زۆرجار لەگەڵ لۆرا دێرنی کچیدا رۆڵی دایک و کچیان بینیوە، وەک لە زنجیرەی “Enlightened”ـی HBO. یەکێک لە وێستگە دیارەکانی ژیانی پیشەیی لاد، پاڵێورانی بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار لەگەڵ کچەکەیدا بۆ فیلمی “Rambling Rose” (1991). ئەوان بوونە یەکەم و تاکە دایک و کچ لە مێژوودا کە لە هەمان ساڵدا بۆ هەمان فیلم پاڵێوراو بن بۆ ئۆسکار.

ART

رێوڕەسمی رێزلێنان لە تەڵعەت عارف عوزێری بەڕێوەچوو

ART