zagros news agency
فۆتۆ: عوسمان شەریف

پرۆژەی دۆكیومێنتكردنی مێژووی هەڵەبجە، راگەیەنرا

لە هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی مەراسیمی راگەیاندنی پرۆژەی دۆكیومێنتكردنی مێژووی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

پڕۆژەکە بەئامادەبوونی د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەكی بەرچاو لە میوانان راگەیێندرا.

لەگەڵ راگەیاندنی پڕۆژەکە، چەند بەڵگە و شێوازی بە دۆكیومێنتكردنەكە و كارەكانی ئێستا و داهاتوودا خرانەڕوو، كە لەرێگەی لیژنەیەكی (10) كەسییەوە ئەنجامدەدرێت وەكو خزمەتێكی بچووك، بە شارێكی گەورەی وەكو هەڵەبجە.

دواتر د. موحسین ئەدیب، لە وتەیەكدا، وێڕای پیرۆزبایی لە سەرپەرشتیارانی پرۆژەكە، ئاماژەی بە بایەخی پرۆژەی لەو جۆرە كرد، بۆ بەزیندوو هێشتنەوەی مێژووی شارێكی مێژوویی و كۆڵنەدەر و كانگای گەورە رووناكبیرانی وەكو هەڵەبجە، ئەوە جگە لەوەی هەڵەبجە سیمبولی ئاشتی و بەجینۆساید ناساندنی هەموو كوردە بەجیهان.

پاشان، ناساندنێك بۆ گرووپ و ئەندامانی پرۆژەكە كرا، لەگەڵ نمایشكردنی ڤیدیۆی چەند كەسایەتییەكی هەڵەبجە.

فۆتۆ: عوسمان شەریف

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر دیدارێکی تایبەت بە شیعر و هونەری ئافرەتان بەڕێوەچوو

ART

مانگی داهاتوو وەرزی سێیەمی “The Diplomat” نمایش دەکرێت

ART

ئەنجێلینا جۆلی لە نێوان دایکییەتی و جیهانی مافیادا

ART