zagros news agency

لە هەولێر پیشاناگایەكی شێوەكاری و فۆتۆگرافەری كرایەوە

رۆژی شەممە، لە گەلەری میدیا لە هەولێر، پێشانگەیەکی هاوبەشی شێوەکاری و فۆتۆگرافی بۆ ژمارەیەک هونەرمەندی شێوەکار کرایەوە.

پێشانگەکە بەبۆنەی یادی راپەڕینی هەولێر و بەیاننامەی 11 ئازاراوە کرایەوە، لە پاڵ پێشانگە هاوبەشەکە، پێشانگەیەکی دیکە بۆ فۆتۆگرافەر سارا جەعفەری لە سلۆنی دووەمی گەلەری میدیای کرایەوە.

لە پێشانگە هاوبەشەکدا، بەرهەمی هونەرمەندان، قەرەنی جەمیل، ئاشتی عەدۆ، نامۆ، گەیلان عەبدوڵڵا، شەماڵ سەعدوڵڵا و ژمارەیەک هونەرمەندی دیکە کرایەوە.

ئەو چالاکییە هونەرییە بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، قایمقامی هەولێر، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان کرایەوە.



هەواڵی پەیوەندیدار

دوایین وەرزی “The Sandman” بڵاودەکرێتەوە

ART

تایلۆر سویفت نزیک بووە لە وازهێنان لە گۆرانیگوتن بەهۆی کێشەی لەگەڵ کیم کارداشیان

ART

بلەیک گارێت لە تەمەنی 33 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ART