کەشناسی : لەهەندێ ناوچە نمە باران دەگوڕێت بۆ تاوە باران و بروسکە
ئەمڕۆ دووشەممە 14- 04- 2025
کەش / بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت, لە کاتەکانی دوایی نیوەرۆ نمە باران لە زوربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت بۆ کاتەکانی ئیوارە لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی وە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ تاوە باران بروسکە دەگۆڕێت بەشێوەیەکی مام ناوەند بەردەوامی دەبێ تا کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە.
خێراى با / مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت. لەکاتەکانی ئیوارە پێشبینی دەکرێت خیڕای با چاڵاک بیت بۆ سەروی 35 کم/ک بەتایبەتی لەناوچەکای باشوورو ناوەراست هەرێم
ئاراستەی با / باکوورى خۆرئاوا پاشان بۆ ئاراستە گۆڕاو دەگۆرێت .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە (3-5 ) پلە لە تۆمارەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین /( 8 – 10) کم . لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 5-6 ) کم دەبێت
سبەی سێشەممە 15 – 04- 2025
کەش / ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان وەک ناوچە سنووریەکانی باکوور و رۆژهەلات وهەروەها لەناوچەکانی ناوەراست نمە باران هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران وبروسکەی کورت خایەن. سەبارەت بەرێژەی دابارین پێشبینی دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر بیت, پاشان بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت وە کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە ,
خێراى با / مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە ( 4- 7 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان نزمترین پلە بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت لەکاتەکانی شەودا .
مەوداى بینین / ( 6 – 8 ) کم دەبێت . لەناوچە شاخاوییەکان لەنێوان ( 5- 6 ) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : سفر پلەی سیلیزی
گەرمیان :21 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی
2025-04-14

