بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 1ـی ئاداری 2024 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکاندا 577 ملیۆن و 403 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
لەو داهاتە 235 ملیۆن و 203 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 342 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.
لە فیلمەکەدا تیمۆتی چەلامێت، ئەکتەری ئەمریکی، زندێیا، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی دەنیز ڤیلۆنۆڤە.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو