zagros news agency

“السادة الأفاضل” پێشەنگیی بۆکس ئۆفیسی میسری گرتووە

فیلمی میسری “السادة الأفاضل” بەردەوامە لە پێشەنگیکردنی داهاتی رۆژانەی سینەماکانی میسر و تەنیا لە رۆژی هەینیدا توانیویەتی 3 ملیۆن و 125 هەزار جونەی کۆبکاتەوە.

چیرۆکی فیلمەکە لە گوندێکی میسردا روودەدات و باس لە خێزانی “ئەبو فەزڵ” دەکات کە بە مردنی باوکیان، جەلال، تووشی شۆک دەبن. دواتر هەردوو کوڕەکەی، تاریق و حیجازی، بۆیان دەردەکەوێت کە باوکیان ئەو پیاوە سادەیە نەبووە کە دەیانناسی، بەڵکو تێوەگلاوە لە بازرگانیکردنی شوێنەوار و خاوەنی تۆڕێکی ئاڵۆزی نهێنی و قەرز بووە.

فیلمەکە لەنواندنی کۆمەڵێک ئەستێرەی دیاری میسرە، لەوانە محەمەد مەمدوح، بەیومی فوئاد، تەها دەسوقی، ئەشرەف عەبدولباقی و ئینتیسار، و لە دەرهێنانی کەریم شیناوییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆم کروز.. ئۆسکاری شانازی و دڵشکاویی

ART

لە هه‌ولێر پێشانگه‌یه‌كی هونەری لەبارەی رۆڵ و پێگه‌ی ژن له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا كرایه‌وه‌

ART

“کوردەواری”، ژیانی سادەی گوند دەهێنێتە گەلەری میدیا

ART