zagros news agency

دانیێڵ ڕادکلیف نامەیەکی تایبەت بۆ ئەکتەرە نوێیەکەی “هاری پۆتەر” دەنێرێت

دانیێڵ ڕادکلیف، ئەستێرەی بەریتانی کە بۆ ماوەی دە ساڵ ڕۆڵی “هاری پۆتەر”ی لە زنجیرە فیلمەکانی (Warner Bros) بینیوە، ئاشکرای کرد، نامەیەکی تایبەتیی بۆ (دۆمینیک ماکلۆلین) ناردووە، دوای ئەوەی وەک پاڵەوانی نوێی زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی HBO هەڵبژێردرا.

ڕادکلیف لە بەرنامەی “Good Morning America” ڕایگەیاند، نەیویستووە دەست وەربداتە ژیانی ئەستێرە بچووکەکان، بەڵام ویستوویەتی هیوای باشترین ئەزموونی بۆ بخوازێت. گوتیشی: “هیوام خواست ئەزموونەکەی ئەو باشتر بێت لەوەی من تێیدا ژیام، هەرچەندە بینینی وێنەی منداڵە نوێیەکان هەستێکی خۆش و نامۆم پێ دەبەخشێت”.

زنجیرە نوێیەکە بڕیارە لە ساڵی 2027 لەسەر تۆڕی HBO نمایش بکرێت و بۆ هەر وەرزێک کتێبێکی نووسەر جەی. کەی. ڕۆلینگ دەکاتە بنەما. 

قوتابخانەیەکی کاتیی لە شوێنی وێنەگرتنەکە دروستکراوە بۆ ئەوەی ئەکتەرە منداڵەکان لە خوێندن دوانەکەون، چونکە پرۆژەکە نزیکەی 10 ساڵ دەخایەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی له‌ ستافی فیلمی “خۆشه‌ویستی له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنادا” كرد

ART

لە ئەڵمانیا بەختیار عەلی خەڵات دەکرێت

ART