zagros news agency

پارێزگای هەولێر: هەر بەنزینخانەیەک پابەندی دابەزاندنی نرخی بەنزین نەبێت ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی و داخستن دەبێتەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە 20/7/2026، پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین لە بازاڕەکانی هەرێم و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتییان، بڕیاردرا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵی حکوومی بە 750 دینار بێت، هەروەها نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە بەنزینخانەکاندا لە 850 دینار زیاتر بێت.”

ئاماژە بەوەش کراوە: “دوا بەدوای ئەم بڕیارەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە سبەیەوە دەبێت لەسەرجەم بەنزینخانەکان نرخی یەک لیتر بە نزینی نۆرماڵی حکوومی پاڵپشتی کراو بە 750 دینار بێت و نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆڕماڵی بازرگانیش بە 850 دینار بێت.”

ئەوەش خراوەتە روو: “بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە و پاراستنی مافی هاووڵاتییان، ئەمڕۆ لیژنەیەکی تایبەتیش بۆ چاودێریکردنی نرخ و کوالێتی بەنزین پێکهێنرا، لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین، هەر بەنزینخانەیەک پابەندی ئەم بڕیارە و نرخە دیاریکراوانە نەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی و داخستن دەبێتەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

ART

مه‌هاباد سه‌عدی: بۆ ئاشتی و ئاوەدانی دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی بدەن

دڵشاد

سەردانی گرووپی پڕۆژەی موسڵ مەقام بۆ ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد

ART