zagros news agency

نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد

 

​ئەمڕۆ شەممە، 20ی حوزەیرانی 2026، لەگەڵ داخستنی مامەڵەکانی هەفتە لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخەکانی نەوت پاشەکشە بەردەوامەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوویان ڕاگرت و جۆرێک لە چاکبوونەوە و بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی.

​هۆکاری ئەم گۆڕانکارییە نوێیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، کە بڕیاربوو لە سویسرا بەڕێوەبچن، هەڵوەشایەوە. هاوکات کۆشکی سپیش ڕایگەیاند، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا گەشتەکەی بۆ سویسرا هەڵوەشاندووەتەوە، ئەمەش سەرلەنوێ سەرنجی بازرگانانی بەرەو دۆخی داهاتووی ناوچەکە ڕاکێشا.

​لە کاتی داخستنی بازاڕدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گۆڕانکاریی بەسەردا هات و گەیشتە 80.57 دۆلار، کە بەراورد بە ئامارەکانی پێشوو (77.79 دۆلار) بە بڕی 2.78 دۆلار بەرزبووەتەوە.

هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش ڕووی لە هەڵکشان کرد و گەیشتە 76.54 دۆلار, کە ئەمەش بەراورد بە دواین ئاماری تۆمارکراو (74.91 دۆلار) بەرزبوونەوەیەکی 1.63 دۆلاری نیشان دەدات.

​ئەم جووڵە نوێیەی نرخەکان دوای ئەوە دێت کە بازاڕەکان هێمنییەکیان بەخۆوە بینیبوو پاش ئەو دابەزینە بەرچاوەی کە بەهۆی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان واشنتن و تاران بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان دروستببوو، بەڵام هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا و دانوستاندنەکان، دووبارە بووەوە هۆی دروستبوونی ئەم بەرزبوونەوە کاتییە لە نرخەکاندا پێش دەستپێکردنەوەی مامەڵەکانی هەفتەی داهاتوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

لاتاو بارزان: لە هەموو قۆناغەکان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان ده‌بین

دڵشاد

وەزیری رۆشنبیری و لاوان سەردانی دامەزراوەی کەریمی عەلەکەی کرد

ART

وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازیكرد لە شاندێكی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانە و ئەنستیوتی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان و عێراق

ART