zagros news agency

وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا بۆ “دۆخی نائاسایی بەرگری” ئامادە دەبێت

 

هەڕەشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئەڵمانیا ڕوو لە زیادبوونن. جێگری وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بۆ کاروباری چەک  دەڵێت لە ئەگەری ڕوودانی دۆخی بەرگریدا، ناتوانرێت سیستمێکی چەکداری یەکشەوە ئامادە بکرێت. ئێستاش وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا دەیەوێت ڕێوشوێنی نوێ بگرێتە بەر.
بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئەڵمانیا، وەزارەتی بەرگریی ئەم وڵاتە دەیەوێت دڵنیا بێتەوە سوپا چ لە ماوەی درێژخایەندا و چ لە کاتی ڕوودانی دۆخی نائاسایی بەرگریدا، کەلوپەلی پێویستی بۆ وەڵامدانەوە دەست دەکەوێت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەفتەنامەی شپیگڵ، ئەم وەزارەتخانەیە بەنیازی داهاتوودا گرێبەستی ناسراو بە “گرێبەستەکانی پاراستنی توانستی یەدەگ” لەگەڵ پیشەسازییە سەربازییەکان ببەستێت.
یێنس پلوتنەر، جێگری وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بۆ کاروباری چەک و چۆڵ بەم هەفتەنامەیەی گوتووە بڕیارە ئەم گرێبەستانە لە سێ قۆناغدا جێبەجێ بکرێن.
پلوتنەر گوتی قۆناغی یەکەم پێوەندیدارە بە «کەلوپەلی سەرەتایی هێزەکان و پڕکردنەوەی کۆگاکان. ئەمە هەمان ئەو کارەیە ئێستا ئەنجامی دەدەین.» دوای ئەوە سەرنج دەخرێتە سەر بەرهەمهێنان و کۆگاکردن؛ «باشتر وایە لە لای خودی بەرهەمهێنەرەکە بێت تا بتوانێت بە شێوەیەکی بەردەوام سیستمەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری نوێ بکاتەوە.»
بە گوتەی پلوتنەر، لە قۆناغی سێیەمیشدا وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا بەنیازی گرێبەست واژۆ بکات دڵنیایی بدەن توانستی بەرهەمهێنانی لەپێشدا پارێزراو، لە کاتی ڕوودانی دۆخی بەرگریی نائاساییدا، بە خێرایی زیاد بکات.
جێگری وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بۆ کاروباری چەک و چۆڵ بە شپیگڵی گوت: «ئەم مۆدێلە بۆ تەقەمەنی و هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش لەبەرچاو گیراوە. لێرەدا پیشەسازییەکانیش بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆدایە.»
وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا هەروەها تاوتوێی ئەم بابەتە دەکات ئاخۆ دەتوانێت ئەم ڕێکارە بۆ سیستمە گەورەترەکانی وەک زرێپۆشەکانی شەڕی پیادەش پەرە پێ بدات یان نا.
پلوتنەر لە درێژەدا گوتی: «پێویستە توانستەکان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن مسۆگەر بکەین. دەبێت نەرمبین بمێنینەوە، بۆ نموونە کاتێک پێکهاتەی سیستمە سەرنشیندار و بێسەرنشینەکان دەگۆڕێت. گرنگتر لە هەمووی ئەوەیە، نابێت هەرگیز دووبارە بکەوینە دۆخێکەوە پیشەسازییەکان ژمارەیەکی دیاریکراو ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بەرهەم بهێنن و پاشان بەشێکی زۆری دامەزراوەکانی بەرهەمهێنان هەڵوەشێننەوە.»
ناوبراو زیادی کرد خۆیشی «دڵخۆش دەبوو ئەگەر پڕکردنەوەی کۆگاکانی سوپای ئەڵمانیا خێراتر بەڕێوە بچووبایە». بەڵام بە گوتەی ناوبراو، ڕاستییەکە ئەوەیە «سیستمێکی چەکداری ئەمڕۆ داوای دەکەین، پاشبەیانی لە گۆڕەپانەکەدا ئامادەی وەرگرتن نییە. میکانیزمەکە لێرەدا وەک کۆمپانیای “ئیکیا” کار ناکات.»
ئەم جێگرە وەزیرە ڕوونی کردەوە پیشەسازیی بەرگریی ئەڵمانیا لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دوو لەسەر سێی توانستی بچووک بووەتەوە. ناوبراو گوتی: «فراوانکردنەوەی ئەم بنکە پیشەسازییە، بە شەو و ڕۆژێک ناکرێت.» سەرەڕای ئەوەش، بە گوتەی پلوتنەر، سوپای ئەڵمانیا دەتوانێت هەر ئەمساڵ چاوەڕوانی وەرگرتنی کەلوپەل لەسەر ئاستێکی گەورەتر بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆپۆ کامێرەی سێلفی چوارگۆشە جێگیر دەکات لەسەر مۆبایلی نوێ

یاسین

مان ستی هەوڵدەدات رۆدری بهێلێتەوە

یاسین

وەزارەتی پلاندانان ستراتیژیەتی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری 2026 – 2030 ئاماده دەکات

یاسین