zagros news agency

واشنتن ناردنی چەک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خێراتر دەکات

​
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پرۆسەی ناردنی بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد، هاوکات کۆشکی سپی هێڵی سووری بەسەر جووڵەی ئێراندا لە گەرووی هورمزدا سەپاند.
​
ڕۆژنامەی «وۆڵ ستریت جۆرناڵ»ی ئەمریکی لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی واشنتنەوە بڵاویکردەوە، ئیدارەی ئەمریکا بە خێرایی سەرقاڵی گواستنەوەی بڕێکی بێپێشینەی چەک و جەبەخانەیە بۆ بنکە و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەپێی وتەی بەرپرسەکان، ئەم هەنگاوە وەک ڕێکارێکی پێشوەختە و ئامادەکارییە بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئەگەرێکی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

​لە لایەکی ترەوە و لە پەرەسەندنێکی توندی ئەمنیدا، کۆشکی سپی بڕیاری دا بە ڕاگرتنی جووڵەی دەریایی و داخستنی گەرووی هورمز بەڕووی ئێراندا، ئەمەش گوشارە ئابووری و سەربازییەکانی واشنتن بۆ سەر تاران دەگەیەنێتە بەرزترین ئاست.
​
ئەم پێشهاتە سەربازی و سیاسییە نوێیانەی ئەمریکا ئاماژەن بۆ ئاڵۆزتربوونی بارودۆخی ناوچەکە و چوونی پەیوەندییەکانی واشنتن و تاران بۆ قۆناغێکی نادیار و مەترسیدار.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە بەغدا دوو ئەفسەر و سەربازێک گیانیان لەدەستدا

یاسین

پۆلیسی هه‌ولێر قاقێی ده‌ستگیركرد

سەڵاح

خەڵاتی شێری زێڕینی بەخشرایە ئێلین بۆرستین

ART