ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌‌: ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ بكرێت ڕه‌نگه‌ سبه‌ی ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ ڕابگه‌یه‌ندرێت

سه‌رۆکی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حه‌ماس بارمته‌كانی ئیسرائیل ئازاد بكات ڕه‌نگه‌ سبه‌ی ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ ڕابگه‌یه‌ندرێت.

جۆ بایده‌ن له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ چالاكییه‌كی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حه‌ماس بارمته‌كانی ئیسرائیل ئازاد بكات ئه‌وا ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و ڕه‌نگه‌ ئه‌و كاره‌ سبه‌ی بكرێت.

گوتیشی، ئیسرائیل ده‌ڵێت، ئه‌و بابه‌ته‌ له‌سه‌ر خواستی حه‌ماسه‌، ئه‌گه‌ر ویستیان ئه‌وا ده‌كرێ له‌ سبه‌یه‌وه‌ ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌ندرێت.

له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵێ ڕابردووه‌وه‌ شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ به‌رپا بووه‌ و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا ئه‌و شه‌ڕه‌ به‌رده‌وامه‌ و كار ده‌كرێت به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه‌ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ ڕابگه‌یه‌ندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمەڵێک دۆسیە و پڕۆژە هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا بە یەکەوە دەبەستنەوە

یاسین

بلومبێرگ: بەرپرسێکی قەتەر کۆشکەکەی لە بەریتانیا بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشتووە

یاسین

سوپای ئەمریکا ٣٥ چەکداری داعشی لە سوریا کوشت

سەڵاح