zagros news agency

کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو؛ ئەگەری نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە و سبەی پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئەگەری بارینی نمەباران هەیە و سبەینێش کەشەکە جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.

کەشی ئەمڕۆ شەممە (٠٣-١٠-٢٠٢٦):
ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت، لە هەندێک کاتدا نمەباران دەبارێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک، هەروەها لە گەرمیان و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین. هاوکات خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لەنێوان (١٠ بۆ ٢٠) کم/ک و ئاراستەکەشی باشووری خۆرئاوا دەبێت، مەودای بینینیش لەنێوان (٨ بۆ ١٠) کم دەبێت. پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ:

  • هەولێر: ٢٨ پلە

  • سلێمانی: ٢٤ پلە

  • دهۆک: ٢٨ پلە

  • هەڵەبجە: ٢٩ پلە

  • گەرمیان: ٣٣ پلە

  • چەمچەماڵ: ٢٨ پلە

  • زاخۆ: ٢٨ پلە

  • ئاکرێ: ٢٧ پلە

  • سۆران: ٢٥ پلە

  • پیرمام: ٢٣ پلە

  • حاجی ئۆمەران: ١٧ پلە


کەشی سبەی یەکشەممە (٠٤-١٠-٢٠٢٦):
ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و لە هەندێک کات و ناوچەدا دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و نیمچەهەور. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (١٠ – ٢٠ کم/ک) دەبێت و ئاراستەکەشی گۆڕاو دەبێت، مەودای بینینیش (٨ – ١٠) کم دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە (١ بۆ ٢) پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی:

  • هەولێر: ٢٩ پلە

  • سلێمانی: ٢٥ پلە

  • دهۆک: ٢٨ پلە

  • هەڵەبجە: ٢٩ پلە

  • گەرمیان: ٣٤ پلە

  • چەمچەماڵ: ٢٩ پلە

  • زاخۆ: ٢٩ پلە

  • ئاکرێ: ٢٨ پلە

  • سۆران: ٢٥ پلە

  • پیرمام: ٢٤ پلە

  • حاجی ئۆمەران: ١٩ پلە

هەواڵی پەیوەندیدار

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق: گەورەترین کارگەی ماددەی هۆشبەرمان لەناو برد

سەڵاح

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندی یاوەری دەكات

سەڵاح