zagros news agency

زێلێنسکی: ئەمریکا پێشنیاری وازهێنان لە دۆنباسی لە بەرانبەر ئەندامێتی ناتۆدا کردووە

سەرۆککۆماری ئۆکراینا ئاشکرای دەکات واشنتن پرسیاری وازهێنانی ئۆکراینای لە دۆنباس لە بەرانبەر ئەندامێتی لە پەیمانی ناتۆدا ورووژاندووە و ئەمەش لە کاتێکدایه کیێڤ بۆ وەرگرتنی گەرەنتیی ئەمنیی دیاریکراو لە هاوپەیمانان لە گفتوگۆدایە.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆککۆماری ئۆکراینا، ڕایگەیاند کە ئەمریکا پێشنیاری کردووە ئۆکراینا لە بەرانبەر ئەندامێتی لە پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)دا، لە ناوچەی دۆنباس بە قازانجی ڕووسیا پاشەکشە بکات.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس، زێلێنسکی ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان گوتی: “ئەمریکییەکان ئەم پرسیارەیان ورووژاند کە ئەگەر ئۆکراینا بچێتە ناتۆوە، ئایا لە دۆنباس پاشەکشە دەکات؟ ئەمە یەکەم جار بوو بابەتێکی لەم شێوەیە بورووژێنرێت.”
سەرۆککۆماری ئۆکراینا هەروەها گوتی کە وڵاتەکەی لە گفتوگۆدایە سەبارەت بە “گەرەنتیی ئەمنیی دیاریکراو” لەلایەن ناتۆ و یەکێتیی ئەورووپاوە. ئەو جەختی کردەوە کە ئەگەر وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەو گەرەنتییانە پەسەند بکەن، ڕای خەڵکی ئۆکراینا لەبارەی قبووڵکردن یان ڕەتکردنەوەی ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە وەردەگرێت.
ڕووسیا لە سەرەتای هێرشی سەربازیی خۆی بۆ سەر ئۆکراینا، هەوڵی داگیرکردنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەی داوە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە کۆنترۆڵی تەواوی ئەم ناوچانە بەدەست بهێنێت.
ڕۆژی شەممە، ئاژانسی هەواڵی “ئینتەرفاکس” بە گێڕانەوە لە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەو وڵاتە گوندی “تێرسیانکا”یان لە ناوچەی زاپۆریژیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا کۆنترۆڵ کردووە.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەو وڵاتە ژێرخانی وزە و گواستنەوەی ئۆکراینا، کۆگاکانی تەقەمەنی و ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان کردووەتە ئامانج. بانگەشەکانی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست نەکراونەتەوە و جێگەی دڵنیایی نین.

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌یامی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ ساڵیادی شەهیدانی یه‌کی شوباتدا

سەڵاح

هەفتەی ئایندە شاندی دەم پارتی بۆ جاری دووەم سەردانی ئیمڕاڵی دەکەنەوە

سەڵاح

کۆمپانیای شاومی وەشانی HyperOS 3 راگەیاند

یاسین