zagros news agency

ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە لە 28 هەزار كه‌سی تێپه‌ڕاند

تەندروستیی غەززە بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بۆردومان و هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، تەنیا لە 24 کاتژمێری روبردوو 112 کەس کوژراون، بەجۆرێک ژمارەی کوژراوان لە 7ی ئۆکتۆبەری رابردووەوە گەیشتە 28 هەزار و 176 کەس. 67 هەزار و 784 کەسی دیکەش برینداربوون.

زیاتر لە چوار مانگە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، هیچ ئاسۆیەکیش بۆ کۆتاییهاتنی نییە. دۆخی مرۆییش سات بە سات خراپتر دەبێت، بەجۆرێک تاوەکو ئێستا نزیکەی دوو ملیۆن کەس لە غەززە ئاوارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە ٧٠ پەرلەمانتاری ئێرانی داوای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی دەکەن

یاسین

بەریتانیا سزای نوێی خستە سەر ئێران

سەڵاح

دیاربەکر.. جموجۆڵی گەشتیاری بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات

یاسین