zagros news agency

پوتین: بەڵگەنامەیەکی نوێ و درێژخایەن بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆریای باکوور ئامادەکراوە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە پیۆن یانگ، پۆتین لە سەرەتای گفتوگۆکانیدا لەگەڵ کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور ڕایگەیاند، بەڵگەنامەیەکی بنەڕەتی نوێ ئامادەکراوە کە دەبێتە بنەمای پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ چەندین ساڵی داهاتوو.

پوتین بە سەرۆکی کۆریای باکووری گوت: “ساڵی ڕابردوو لە ئەنجامی سەردانەکەت بۆ ڕووسیا، پێشکەوتنی گەورەمان بەدەستهێنا لە بنیاتنانی پەیوەندی هاوچەرخی نێوان هەردوو وڵات، ئەمڕۆش بەڵگەنامەیەکی بنەڕەتی نوێ ئامادەکرا کە بنەمای ئێمە پێکدەهێنێت لە پەیوەندییەکی درێژخایەندا”.

سەرۆکی ڕووسیا جەختیکردەوە، ساڵی ڕابردوو هەردوو وڵات یادی 75 مین ساڵەی دامەزراندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان کردەوە، ئەمساڵیش یادی 75مین ساڵیادی ئەنجامدانی یەکەمین بەڵگەنامەی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتە، کە ئەویش لە بواری ئابووری و ڕۆشنبیری و هاوکارییە.

دوێنێ سێشەممە، سەرۆکی ڕووسیا ڕەشنووسی ڕێککەوتنێکی هاوبەشی ستراتیژی هەمەلایەنە لەگەڵ کۆریای باکوور پەسەند کرد، کە بڕیارە لە سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ پیۆنگ یانگ واژۆ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بایدن: شومەر وتارێکی باشی داوە کە دەڵێت نەتانیاهۆ بووەتە بەربەست لەسەر ئاشتی

سەڵاح

بەرپرسێکی پێشووی ئەمەریکا: ئەوەی لەسووریا بینیم، پێشتر دیمەنێکی لەو شێوەیەم نەبینیوە

سەڵاح

درووزەكانی شاری سوەیدای خۆپیشاندانێكیان ئەنجام دا و بە فەرمی داوای سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە سووریا دەکەن

سەڵاح