ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی ناوخۆی ئێران: مەسعود پزیشکیان لە پێشەوەی کاندیدەکان دێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئەنجامی بەرایی ژماردنەوەی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دەستی پێکرد و کاندید مەسعود پزیشکیان پێشەنگی لیستەکەی گرتووە.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند، دوای ژماردنەوەی زیاتر لە 19 ملیۆن دەنگ، هێشتا مەسعود پزیشکیان بە زیاتر لە 8 ملیۆن دەنگ لە پێشەنگدایە، لە دوای ئەویش سەعید جەلیلی بە زیاتر لە 7 ملیۆن دەنگ، محەمەد باقر قالیباف بە زیاتر لە 2 ملیۆن دەنگ، لە پلەی سێیەمدایە. و مستەفا پورمحەمەدی بە زیاتر لە 150 هەزار دەنگ پلەی چوارەمی گرتووە.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئەنجامی نوێی دەنگە هەژمارکراوەکانی بەم شێوەیەی خوارەوە بڵاوکردەوە؛
کۆی گشتی دەنگە دروست و نادروستەکان 19 ملیۆن و 62 هەزار و 13 دەنگە.
مەسعوود پزیشکیان: 8,302,577 دەنگ
سەعید جەلیلی: 7,189,756 دەنگ
محمد باقر قالیباف: دوو ملیۆن و 676 هەزار و 512 دەنگ
مستەفا پورمحەمەدی: 158 هەزار و 314 دەنگ
وەزارەتی ناوخۆی ئێران دەڵێت، پزیشکیان بە 8 ملیۆن دەنگ پێشەنگی گرتووە لە بەرامبەر 7 ملیۆن بۆ جەلیلی دوای ژماردنەوەی 19 ملیۆن دەنگ
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران پێشنیاری ئەنجامدانی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی کردووە، وەک ئەوەی هیچ کاندیدێک زیاتر لە 50% دەنگەکانی بەدەست نەهێناوە، کە لە 5ی تەمموزدا هەڵبژاردنی دووەم لەنێوان ئەو کاندیدانەی زۆرترین ئەنجامیان هەیە بەڕێوەدەچێت.
دوێنێ هەینی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران سێ جار لەسەریەک ماوەی دەنگدانی تا نیوەشەو درێژکردەوە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

هەر فەرمانبەرێك ئارەزووی خوێندنی لە ئەمەریكا هەیە دەتوانێت ئێستا داواكاری پێشكەش بكات

سەڵاح

پەیامێک لە سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

یاسین

ئێران بەڕێوەبەری کاروباری باڵیۆزخانەی بەریتانیای بانگ کرده وەزارەتی دەرەوە

یاسین