ئەمریكا، قەتەر ناوەندگیری ئیسرائیل و حەماس دەكەن، بۆ ئەوەی شەڕە كۆتایی پێبهێندرێت، لەوچوارچێوەیەدا، حەماس بە پێشنیازە نوێیەكەی ئەمریكا لەبارەی دەستپێكردنی گفتوگۆییەكان ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان و سەربازەكان رازی بووە.
سەرچاوەیەك لە بزووتنەوەی حەماس، بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی راگەیاندووە، حەماس بە پێشنیازی ئەمریكا لەبارەی دەستپێكردنی گفتوگۆییەكانی ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان و سەربازەكان رازی بووە، لەماوەی 16 رۆژدا، لە قۆناغی یەكەمدا، لە وەستانی شەڕ لە غەززە.
سەرچاوەكەی حەماس ئاماژەی بەوە داوە، پێشنیازەكە گەرەنتی وەستانی شەڕ و كشانەوەی سوپای ئیسرائیل و گەیاندنی هاوكارییەكان لە خۆ دەگرێت، تا ئەوكاتەی گفتوگۆییە ناڕاستەوخۆییەكان بەردەوام دەبن بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی رێككەوتنەكە.
سەرچاوەكە ئاماژی بەوە كردووە، ناسنامەكەی ئاشكرا نەكرێت، بەهۆی بەنهێنی بەرێوەچوونی گفتوگۆكان، دووپات لەوە كراوە، حەماس واز لەداواكارییەكانی دەهێنێت، ئەگەر لەسەرەتادا ئیسرائیل، شەڕەكە بوەستنێ پێش ئەوەی رێككەوتنەكە واژوو بكرێت، وە ئاگربەستەكە بۆ ماوەی شەش هەفتە لە قۆناغی یەكەمدا، بەردەوام دەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، سەرچاوەیەك لە حكوومەتی فەلەستین، روونی كردووەتەوە، ئێستا دەرفەتێكی راستەقینە هەیە، بۆ گەیشتن بە رێككەوتن. ئەوەیش خراوەتە ڕوو، ئەو پێشنیازە، ئەگەر ئیسرائیل پەسندی بكات، ئەو شەڕەی لە غەززە؛ لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ماوەی نۆ مانگە بەردەوامە و كۆتایی پێ بێت.