ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک‌کۆماری تورکیا بەشداری لە لووتکەی ناتۆ دەکات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سبەی بەشداریی لوتکەی ناتۆ لە ئەمریکا دەکات.
لە یەکەم ڕۆژی لوتکەکەدا واتە ٩ی تەمموز، بەرنامەی یادکردنەوەی ٧٥ ساڵەی ناتۆ بەڕێوەدەچێت و ئەردۆغانیش لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بەشداریی بەرنامەکە دەکات.
بەپێی ئامارەکانی سەرۆکایەتی تورکیا، ئەردۆغان بەشداری کۆبوونەوەی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی 32 وڵاتی ئەندامی ناتۆ دەکات کە لە 10ی تەمموزدا بەڕێوەدەچێت و ئێوارەی ئەمڕۆش لە کۆشکی سپی لە خوانەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەشداری دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاخەوانان به هۆی با و باهۆز لە چیای ئاگری سەریان لێ‌شێوا

سەڵاح

دەیان سەربازی پێشووی سوپای سووریا خۆیان ڕادەستکردەوە

یاسین

سەرۆک بارزانی و کونسوڵی ئیمارات كۆبوونه‌وه‌

سەڵاح