عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاشکرایکرد، لەچوارچێوەی هەڵمەتی بۆزدۆغان-50، دوو چەکداری پەکەکە لە دەورووبەری پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان و بە دیاریکراوی لە دەشتاییەکانی دارگێچیت کوژراون.
بەگوێرەی قسەکانی یەرلیکایا، یەکێک لە چەکدارەکان ناوی تانێر ئۆغمەن ـە و نازناوی هەرەکۆل ـی بەکارهێناوە.
ئەم ئەندامەی پەکەکە یەکێک بووە لەو کەسانەی کە بڕیار دراوە بخرێتە ناو لیستی سووری وەزارەتی نێوخۆی تورکیا.
یەرلیکایا راشیگەیاند، هێرشەکانیان بەردەوام دەبێت و دەرفەت بە چەکدارانی پەکەکە نادەن.

هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو