zagros news agency

یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی سەر ئێرانی درێژ کردەوە

لە بەیاننامەیەکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپادا هاتووە کە یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی بەسەر ئێران بۆ ماوەی ساڵێک درێژکردووەتەوە بەهۆی “پشتیوانیکردنی لە ڕووسیا و ناسەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەریای سوور”.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپادا هاتووە، “ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا سزاکانی سەر ئێرانی تا 27ـی تەمموزی 2025 درێژکردەوە، بەهۆی پاڵپشتیکردنی ڕووسیا و گرووپە چەکدارەکان و میلیشیاکان و دەریای سوور.”
مانگی ئایاری ڕابردوو، نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی ئەورووپا ڕایگەیاندبوو، یەکێتییەکە سزای بەسەر تاک و دامەزراوە ئێرانییەکان و کۆریای باکووردا سەپاندووە.
لە بەیاننامەکەدا ڕوون کراوەتەوە “ڕووسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێران بەکار دەهێنێت، هەر بۆیەش بەرنامەی پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە دابین دەکرێت، بەشدارە لە پێشێلکردنی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و بنەما سەرەتاییەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان”.
هەروەها محەممەد ڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێران خرانە لیستی ڕەشەوە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

له سەرەتای ساڵی داهاتووەوه به مەرجی نوێ رێگه به هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەدرێت

یاسین

قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە چەند ناوچەیەکی شرنەخی باکووری کوردستان راگەیندرا

یاسین

فەرماندەیەكی هێزی ئاسمانیی عێراق لەسەر دۆسیەی خستنە خوارەوەی درۆنێكی توركی لە كەركووك دەستگیر كرا

یاسین