zagros news agency

ئێران چۆنیەتی دەستکەوتنی دۆلار لە بەرامبەر فرۆشتنی گاز بە عێراق ئاشکرادەکات

ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی کشتوکاڵ و سامانە سروشتییەکانی ئێران میکانیزمی بەدەستهێنانی دۆلاری ئێرانی لە بەرامبەر ئەو گازەی کە هەناردەی عێراق دەکرێت، سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا ئاشکرا کرد.
ئەندامێکی لیژنەی پەرلەمانی ئێران، عەلی ئەکبەر عەلیزادە، بە ڕۆژنامەی “ئیتلاعات”ـی گوت: لەسەرەتای حکوومەتی ڕەئیسی، هەناردەی گاز بۆ عێراق گەیشتە نزمترین ئاست، بەڵام لەگەڵ دیزاینکردنەوەی بازرگانی وزە، پەیوەندی لەگەڵ عێراق پەرەی سەندەوە، گرێبەستێکی هەناردەکردنی گاز بۆ عێراق بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژۆکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ڕێککەوتنەکەدا لەگەڵ عێراق، ڕێگەیەکی نوێمان بۆ پاککردنەوەی نەوتی سووتەمەنیش دۆزیەوە، بە گۆڕینی گازی ئێرانی بە نەوتی سووتەمەنی عێراق”، دەشڵێت: “بەهۆی چالاکیی کەرتی تایبەتمان لە فرۆشتنی نەوتی سووتەمەنیدا، توانیمان داهاتی زۆر لە دراوە بیانییەکانەوە، و بەم شێوەیە بەدەست بهێنین، ئێمە سیستەمەکەمان بەهێزتر کرد”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری جەنگی ئەمریکا: هێزی ئاسمانی و دەریایی کۆماری ئیسلامی لەناو چوون

یاسین

نێردراوی ترەمپ لە عێراق: دەزانم پارە نایاسایییەکان چۆن دەگوازرێنەوە

یاسین

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان : پێشوازی لە بڕیاری وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ده‌كه‌ین

یاسین