ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چەند سەربازێکی ئێران لە بیابانەکانی سووریا کوژران

میدیاکانی سووریا بڵاویانکردەوە، شەوی ڕابردوو هێرشێک بۆ سەر بنکەی سەرباز‌یی ئێران لە بیابانی حومس لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کراوە.
لەو هێرشەدا ٣ چەکداری سەر به ئێران کوژراون و ٧ کەسیش بریندار بوون.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه بنکه‌کانی لیوای فاتمیوون و لیوای ئەقودس کراونه‌ته ئامانج. بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک شەڕێکی توند لە نێوان هێرشبەرەران و چەکدارانی سەر به ئێران دبەردەوام بووە.
بەگوێرەی میدیا عەرەبییەکان، یەکێک لەو چەکدارانەی کوژراون خەڵکی سووریایە، یەکێکیان عێراقی و یەکێکیشیان ئاسیاییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

CIA هۆشداری دەدات سەبارەت بە OpenAI و ChatGPT

یاسین

ئێران لە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ سووریا بەردەوامە

یاسین

دەستەی گەشتوگوزار: هەموو شوێن و ناوچە گەشتیارییەکان، پڕ بوون لە گەشتیار

سەڵاح